بەرپرسێکی تاڵیبان ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزهیران، ڕایگەیاند: رۆژانە هەزاران ئەفغانی بۆ دەربازبوون لە دیپۆرتکردنەوە و شەڕ لە ئێران هەڵدێن.
ئهمڕۆ ههینیی 20ی حوزهیران، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە: بە ملیۆنان ئەفغانی دەیان ساڵە ئێرانیان بە ماڵ ناوبردووە، بەڵام شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل کە هەینی ڕابردوو دەستی پێکرد، ناچاری كردوون هەڵبێن، چونکە هێرشەکانی ئیسرائیل ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.
بەپێی ئاژانسی فریاگوزاری وۆرلد ڤیژن ئینتەرناشناڵ: رۆژانە نزیکەی 5 هەزار ئەفغانی لە ڕێگەی دەروازەی ئیسلام قەڵا لە رۆژئاوای پارێزگای هێرات دەگەڕێنەوە.
ئەحمەدوڵڵا موتتاقی، سەرۆکی لیژنەی زانیاری و کاروباری گشتیی پەنابەران لە پارێزگای هێرات، ئهمڕۆ هەینی بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە: پێش 13ـی حوزەیران لە نێوان 3500 بۆ 4 هەزار ئەفغانی بەبێ بەڵگەنامە ڕۆژانە دەهاتنە نێو پارێزگاکە بەهۆی هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی ئێرانەوە، ئەم ئامارە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دوو هێندە زیادی کردووە.
زیاتر گوتی: " پێش جەنگ هەموو ڕۆژێک لە نێوان 800 بۆ ههزار هاووڵاتیی ئەفغانی بە پاسپۆرتەوە دەگەیشتنە هەرات، ئەم ژمارەیەش ئێستا گهیشتووهته نزیکەی چوار هەزار کەس"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.