Erbil 31°C سێشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:43

 له‌ سلێمانی دڵی هاووڵاتییەکی تەمەن 56 ساڵ خرایەوە کار

کوردستان TV
100%

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، ژیانی هاووڵاتییەکی تەمەن 56 ساڵیان رزگارکرد، دوای ئەوەی دڵی بەتەواوی لە لێدان وەستابوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێستا تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی حوزەیران، بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە: پیاوێکی تەمەن 56 ساڵ گەیێندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کە دڵی لە کارکردن وەستابوو،

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەوە چارەسەریی فریاگوزاریی سەرەتایی و بووژاندنەوەی دڵ (CPR) بۆ کراوە و توانیویانە دڵی بخەنەوە کار".  

تەندروستیی سلێمانی ئاشكراشی كردووه‌: دوای ئەنجامدانی چارەسەرییە سەرەتاییەکان، نەشتەرگەریی قەستەرە بۆ نەخۆشەکە کراوە و لە ئێستادا تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.