Erbil 31°C سێشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:04

ئەردۆغان: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران شەپۆلی کۆچبەری بەرەو ئەوروپا زیاد دەکات

کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە تایبەت لەسەر ئاسایشی ناوچەکە لە مەترسیدارترین ئاستدایە و هەڕەشە لە ئاسایشی ئەوروپاش دەکات.

 ئەمرۆ هەینی 20ـی حوزەیران، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و فرێدریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پرسە دووقۆڵییەکان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی  ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، جەنگی ئیسرائیل و ئێران  کە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ کردووە، هەرەشە لەسەر ئاسایشی ئەوروپا دروست دەکات و لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییەی لە ناوچەکە سەری هەڵداوە، شەپۆلی کۆچبەری زیاد دەبێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە دا، هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و هێنانەدی ئارامی بەردەوام دەبێت و جەختیشی کردەوە ڕێگای چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، لە مێزی دانوستانەوەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.