Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 18:10

سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی قەیسەری رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

کوردستان TV
100%

دوای ساڵێک لە کارکردنی بەردەوام، ئەمڕۆ چوارشەممە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر تەواو کرا و دوکانەکان رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە نزیکەی حەوت ملیار دیناری تێچووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025، دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی، بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە ڕووی هاونیشتمانییاندا کرایەوە و دوکانەکانیش رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە، پڕۆژەکە بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیار دینار ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی لە ئاگرەکەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 249 دوکان سوتابوون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "رووکاری ناوەوە و کۆڵانەکانی بازاڕەکە بەپێی ستانداردی پاراستنی شوێنەوارە کولتوورییەکان نۆژەنکراونەتەوە و سیستمی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوەی بۆ دامەزراوە".

نۆژەنکردنەوەکە دوای ئاگرەکەی شەوی 5ـی ئایاری 2024 دێت. بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە بودجەی پڕۆژەکە، هاوکاریی دارایی بە بڕی 2 تا 20 ملیۆن دینار بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەش کرا و بۆ ماوەی ساڵێکیش لە کرێی حکوومی باجی 2024 و رسوماتەکانی ئاو، کارەبا و خاشاک بەخشراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.