نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوچەکە کرد و دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد.
رۆژی سێشەممە 17ـی حوزەیران، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "شه‌وی ڕابردوو، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌باس عراقچى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵیت؛ "دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه".
زیاتر روونکراوەتەوە؛ "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييهكان"
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، هه‌ردوولا تيشكيان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌نديى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه.
مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.