سوپای ئیسڕائیل لە وەڵامی دەستپێكردنی هێرشی پێچەوانەی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەی رایگەیاند "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بەتەواوی ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەكەكان".
سوپای ئیسڕائیل كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند: مووشەكەكان لە ناوخۆی ئێرانەوە ئاراستەی خاكی ئیسڕائیل كران.
راشیگەیاند: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بەتەواوی ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەكەكان.
سوپای ئیسڕائیل داواشی لە هاووڵاتییان كرد تا كۆتایی هێرشەكان روو لە پەناگە و شوێنە پارێزراوەكان بكەن بۆ پاراستنی گیانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.