Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 10:50

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمەریکا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ترەمپ دەکرد

کوردستان TV
100%

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی دادگای مەنهاتن زیادکردنی پێناسە گومرگییەکانی ترەمپی لەسەر هاوردەی ئەمەریکا بە پێچەوانەی دەستووری ئەو وڵاتە هەژمارکرد، دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارەکەی دادگای مەنهاتنی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، ئێستا حکوومەت دەتوانێت لە دانانی پێناسە گومرگییەکان بەردەوامبێت.

 

دوێنێ دادگای بازرگانیی نێودەوڵەتی کە لە شاری مەنهاتنـی سەر بە ویلایەتی نیۆیۆرکە، رایگەیاند؛ کۆشکی سپی دەسەڵاتی یاسایی نییوە بۆ دانانی پێناسی گومرگی و تەنیا کۆنگرێس ئەو مافەی پێ دراوە بۆ رێکخستنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان پێناسی گومرگی دیاریبکات.

 

ئەو دادگایە کۆمەڵێک بڕیاری کابینەی دۆناڵد ترەمپی سڕ کرد کە پێناسەی نوێی گومرگی بەسەر وڵاتانی چین، مەکسیک و کەنەدا سەپاندبوو، بەڵام چەند خولەکێک دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا، کۆشکی سپی داوای تیهەڵچوونەوەی بۆ بڕیارەکە کرد.

 

تەنیا چەند کاتژمێرێک دواتر، دادگای تێهەڵچوونەوە  بڕیارەکەی دادگای مەنهاتنی هەڵوەشاندەوە و رێگەی بە حکوومەت دا بەردەوام بێت لە دانانی پیناسی نوێی گومرگی.

 

سکاڵاکەی دادگای مەنهاتن لەلایەن چەند بازرگان و وەبەرهێنەری قەبارە بچوک و مامناوەند لە چەند ویلایەتی ئەمەریکاوە رێکخرابوو. زیادکردنی پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکاندا، چەکی دۆناڵد ترەمپە بۆ رێکخستنی سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەمەریکا و لە سەرەتای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمەریکا بە دروشمی "بەخۆماڵیکردن و بەرهەمی ناوخۆیی" ئەو چەکەی بەرامبەر وڵاتانی جیهان بەکارهێناوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.