وەزارەتی بازرگانی حكوومه‌تی عێراق رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا كارتی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراکی عێراق لە هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی كارا ده‌كرێت و هه‌فته‌ی رابردووش پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كارا كراوه .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی ئایار، تالیب حەسەن نیعمە بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند: زیاتر لە 23 ملیۆن و 500 هەزار كەس لە سنوری 13 پارێزگای عێراق زانیارییەكانیان لە سیستمی نوێی كۆبۆنی خۆراك كرا كردووه و زانیارییه‌كانیان به ئه‌لیكترۆنی كراوه، پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە ئەلیكترۆنی تۆمار دەكرێن.
تالیب حەسەن نیعمە ئاماژەی بەوەشکردووە: هەفتەی رابردوو، سیستمی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە كاراكراوه، بڕیارە ئەم هەفتەیەش سیستمەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كارابكرێت و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان: هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌و پێناوه‌یه تا ئاماری دروستیی هاوڵاتیی زیندوو له كۆبوونی خۆراك له ته‌واوی عێراق بزانێت و ئه‌وانه‌ی له ژیاندا نه‌ماون له لیستی خێزانه‌كان ده‌ربهێنرێن، دواتر ئامارێكی دروستیی ئه‌لیكترۆنی دروست بكات بۆ به‌رده‌وامی پێدانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان له داهاتوودا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هاوڵاتییان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌پێكی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی بازرگانی كه دواتر كارا ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌توانن داخلی ئه‌په‌كه ببن و زانیارییه‌كان به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی تۆمار بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.