بەهۆی ناجێگیری ئه‌منی و هێرشە به‌رده‌وامه هاژه‌كییه‌كانی حووسیەکانی یەمەن بۆ سەر خاكی ئیسرائیل و فڕۆکەخانەکانی، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی هێلی ئاسمانی بەریتانیا بڕیاریدا گەشتەکانی تا مانگی تەمووز بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئایار كۆمپانیای هێلی ئاسمانی بەریتانیا به فه‌رمی ڕایگەیاند: گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی تەمموز ڕاده‌گرێت، به پاساوی نا سه‌قامگیری دۆخی ئیسرائیل و فرۆكه‌خانه‌كانی، بەتایبەت دوای ئەوەی مووشەکێکی حوسییەکانی یه‌مه‌ن لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن کەوتە خوارەوە.
هەر بۆیە ئه‌مڕۆ شه‌ممه چەند لقێكی سه‌ر به کۆمپانیاكانی گشتی هێلی ئاسمانی بەریتانیا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا گه‌شتی ئاسمانی بۆ ئیسرائیل رابگرێت ،بگره لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، چەندین هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی چەند جارێک گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە بەهۆی به‌رده‌وامی شەڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان ئێستا چه‌ندین وڵاتی دیاری جیهانی گه‌شته‌كانی بۆ ئیسرائیل راگرتووه ، به‌ڵام بڕیار وایه هەفتەی داهاتوو هێڵی ئاسمانی ئەوروپا و ئێر فرانس و رەیان ئێر و ئای تی ئەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە، به پاساوی ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخی ئیسرائیل و ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها بریار وایه له مانگی داهاتووشدا، هێلی ئاسمانی لۆت، گرووپی لوفتهانزا، ئێر باڵتیک، بولگاریا ئێر و ئیبیریا گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
جێی باسه، پێچه‌وانه‌ی هه‌مووان له ئێستادا هێڵی ئاسمانی بەریتانیا یەکێکە لەو هێلە ئاسمانییە نێودەوڵەتییانه‌ی کە ڕایانگەیاندووە، گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕادەگرن له ماوه‌ی مانگی داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.