له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نهتهوهييى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاريكاريى هاوبهشيان به‌تايبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نادرێت خاك و سنووره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ.
دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.