بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
رۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچەى باشوورى هەرێم هەیە".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزیکە، تەنها هەندێک ناوچەی شخاوی نەبێت پلەی گەرمی دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی سێشەممە 20ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەل بوونی تۆزیکی سووک وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دوو بۆ سێ پلە نزم ببێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.