سەرۆكایەتی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی رایگەیاند، ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی ناكات كە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
سەرۆكایەتی سووریا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەحمەد شەرع بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی ناكات كە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
بڵاویشی كردەوە: ئەسەعد شیبانی وەزیری دەرەوە نوێنەرانی سووریا دەكات لە كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی.
ئەمە لەكاتێكدایە كە عێراق بەفەرمی بانگهێشتنی ئەحمەد شەرعی كردبوو بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا، بەڵام بەشێك لە گرووپە چەكدارەكان و لایەنە شیعەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو و هەروەها هەڕەشەشیان لە سەرۆكی سووریا كردبوو ئەگەر بێتە خاكی عێراقەوە.
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەبچێت، لەمبارەیەشەوە حكوومەتی عێراق رایگەیاند كە تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ سەركەوتنی لوتكەكە تەواو بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.