وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه هاوكات سه‌رۆكایه‌تی شاندی باڵای دانوستانی ئێران ده‌كات له‌گه‌ڵ شاندی باڵای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه : ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درێژه به گه‌ڕی دانوستانه‌كان بدرێت و به‌شدار ده‌بین له گه‌ڕی چواره‌می دانوستانی عومان .
ئه‌مرۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025 ئاژانسی (رۆیته‌رز)ی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: عه‌باس عێراقچی رایگه‌یاندووه، ره‌زامه‌ندین بۆ درێژه‌پێدانی گه‌ڕی چواره‌می دانوستان له‌گه‌ل شاندی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی نا ڕاسته‌وخۆ له عومان كه تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پیتاندنی ناوه‌خۆیی یۆرانیۆم له چوارچێوه‌ی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیران‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران راشیگه‌یاندووه: له سێ گه‌ڕی دانوستانه‌كانی رابردوودا به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌رێنی دروست بووه له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی و به‌هیواین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی گشتگیر بۆ بابهتهكان.
هاوکات هه‌ر دوێنێ ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، یەکشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه حکوومەتی ئێران گه‌ڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمه‌ریکا ئەنجام دەدات و گه‌ڕی ئه‌مجاره‌ش لە عومان بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.