بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو خستە روو و دەڵیت، پلەی گەرما بە جێگیریی دەمێنێتەوە و سبەی ئاسمان هەور دەبێت.
رۆژی شەممە 10ـی ئایاری 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لە گەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە هەوادا و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە 11ـی ئایار، "ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو"، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.