Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 14:52

لە دیمەشق هێشكرایە سەر یانەیەكی شەوانە و كوژرا و بریندار هەیە

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو هێرشكرایە سەر یانەیەكی شەوانە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەمە دووەمجارە هێرش دەكرێتە سەر چێشتخانە و یانە شەوانەكان.

بەگوێرەی میدیاكانی سووریا، درەنگانی شەوی رابردوو چەند چەكدارێك هێرشیان كردۆتە سەر یانەیەكی شەوانە لە ناوچەی حیجاز لە شاری دیمەشق و تەقی هەڕەمەكیان كردووە.

لە ئەنجامی هێرشەكەدا سەماكەری یانە شەوانەكە كوژراوە و هەروەها چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.

دوای هێرشەكە، چەكداران هەڵهاتوون و تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارەتی هێرشەكەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە كە هێزە ئەمنییە فەرمییەكانی سووریا لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر هێرشەكە دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە.

چەند كاتژمێرێك پێش ئەم رووداوە، بەهەمانشێوە لەلایەن چەكدارانەوە هێرشكرابووە سەر چەند چێشتخانە و یانەیەكی دیكە شەوانە لە دیمەشق و ئازارێكی زۆری هاووڵاتییان درابوو.

بەگوێرەی ئامارەكانی روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 611 كەس بەهۆی توندوتیژی و هەوڵەكانی تۆڵەكردنەوە لە سووریا كوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.