Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 22:10

دۆناڵد تره‌مپ : من پارێزه‌ر نیم تا پابه‌ندی ده‌ستوور بم

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە بڕیار وایه‌ ئه‌مرۆ یەکشەممە 4-5-2025  پەخش بكرێت، ڕایگەیاندووه‌ "نازانێت"چۆن پابەندی دەستوور بێت کە بەڵگەنامەیه‌كی یاساییه‌ بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری ئه‌مه‌ریكا.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کاتێک پێشکەشکاری کەناڵی (ئێن بی سی نیوز) پرسیار له‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات کە ئایا پێی وایە پێویستە ڕێز لە دەستوور بگرێت..؟، ترەمپ وەڵامی داوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: "نازانم" .

لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەتی پیشكه‌شكاری كه‌ناڵی (ئێن بی سی نیوز) سەبارەت بەوەی کە ئایا هەردوو هاوڵاتی ئەمه‌ریکی و غەیرە ئەمه‌ریکی مافی ڕێوشوێنی یاسایییان هەیە له‌ ئه‌مه‌ریكا، وەک لە دەستووری ئەمریکادا هاتووە..؟ له‌ وه‌ڵامدا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌ "من پارێزەر نیم، نازانم"  

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌تید پرێس) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دۆناڵد تره‌مپ نه‌گوتراوه‌كان بڵێت و به‌رچاو رۆشنی زیاتر بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و جیهان بخاته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا و جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌.

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.