Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 16:00

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر سووریا

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 12 هێرشی ئاسمانیان کردووه‌ته‌ سەر سووریا و تا ئێستا ژمارەی کوژرا و بریندارانی هێرشەکان نه‌زانراوه‌ و حكوومه‌تی سووریاش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3-5-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردووه‌ته‌ سەر پارێزگاکانی دیمەشق، حەما، لازقییە، دەرعا و قونەیتەرە لە سووریا.

شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل به‌ چری شارۆچکەی حرستا لە ڕۆژهەڵاتی و تەل منین لە باکووری دیمەشق و هەروەها ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی حەما، لازقییە، دەرعا و قونەیتەرەی بۆردومان کردووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو دوێنێ هه‌ینیش سوپای ئیسرائیل، ناوچەیەکی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بۆردومان کرد.

لەم بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووه‌: دوای وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگریی ناوچەیەکی سەربازیی کە چەک و تەقەمەنی و هەروەها ژێرخانی مووشەکی لێ بووە، بۆردومان کراوە.

هه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ فه‌رمی داوای له‌ ئیسرائیل كرد كه‌ ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی سووریا بوه‌ستێنێت.

لای خۆیه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە هێرشه‌كان بۆ پارێزگاری كردن بووه‌ له‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ سووریا و راشیگه‌یاندووه‌، "ئەگەر پێویست بکات لەسەر هێرشەکانیان بەردەوام دەبن".

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.