ئه‌مرۆ شه‌ممه 3-5-2025 نەتەوەیەکگرتووەکان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە ته‌واوی جیهان لەژێر هەڕەشەدایە و تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە 20 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون.
ڤۆلکەر تورک، کۆمسیاری باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووه : له كاتێكدا جیهان له‌به‌رده‌م كێشه‌و ئاڵنگاری گه‌وره دایه له بوونی برسییه‌تی و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و گۆرانی كه‌شوهه‌وا ،ئه‌وا بوونی رۆژنامه‌نووسی ئازاد پێویستییه‌كی زۆر گرنگه بۆ دۆخی جیهان.
ڤۆلکەر تورک له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: میدیای ئازاد هۆكاره بۆ گه‌یشتن به راستی زانیارییه‌كان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا، راشیگه‌یاندووه، به‌داخه‌وه حكوومه‌ته‌كانی جیهان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه له پارێزگاری كردن له ژیانی رۆژنامه‌نووسان له‌و شه‌ڕو ئاڵۆزییانه‌ی كه روو ده‌ده‌ن.
کۆمسیاری باڵای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكراشی كردووه: تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە 20 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون وهیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش نیه بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌م دیارده‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.