Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 15:10

دەسەڵاتدارانی پاکستان داوا لە دانیشتوانی کشمیر دەکەن خۆراک بەشی دوو مانگ کۆ بکەنەوە

کوردستان TV
100%

ئەو بەشە ناوچەیەی کشمیر کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت ، داوایان لە دانیشتوانی وڵاتەکەیان کرد کە خۆراک بەشی دوو مانگ کۆبکەنەوە

ئەمرۆ هەینی 2ی ئایاری 2025، دەسەڵاتدارانی پاکستان هاوڵاتیانی کشمیریان ئاگادار کردەوە، خۆراکی پێویست بەشی دوو مانگ کۆ بکەنەوە، چونکە زانیار وردیان هەیە کە هیندستان لە هێرشەکانی بەردەوام دەبێت.

 ماوەی 8 رۆژە شەڕ لە نێوان سوپای هیندستان و پاکستان هەیە، لە دەر ئەنجامی شەڕەکە تا ئێستا 26 کەس مردوون و چەندین برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان "سەربازەکانی ئازاد کردووە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی پاکستان''

چاودری ئەنوەر حەق سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند،حکومەتی هەرێمی پاکستان "سندووقێکی فریاگوزاری" تەرخانکردووە بە بەهای یەک ملیار ڕوپیە، واتە زیاتر لە سێ ملیۆن یۆرۆ، بۆ دابینکردنی "خۆراک و دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە'' بۆ ئەو ناوچانەی توشی هێرش و زیان بوونەتەوە

دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕایانگەیاند: دەزگای هەواڵگری پاکستان پێی راگەیاندوین بەم نزیکانە هیندستان هێرشی سەربازی توند دەکاتە سەرمان''

دەسەڵاتدارانی پاکستان لە ترسی هێرشی سەربازی، لە کشمیر سەرجەم قوتابخانەکانی قورئانییان کە ژمارەیان  1100 دانەیە بۆ ماوەی دە ڕۆژ داخست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.