دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا و جێگرەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە، ئەمەش یەكەم حاڵەتی دوورخستنەوەی ئیدارەی ترەمپە لە گەڕی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
تۆڕی هەواڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە: ترەمپ بڕیاری دوورخستنەوەی مایك واڵتز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا و جێگرەكەی دەركردووە.
بڵاویشی كردەوە: بڕیارە سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆكاری دوورخستنەوەی مایك واڵتز بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.
بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە هۆكارەكانی دوورخستنەوەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا ئەوە بووە كە لە كاتی هێرشە سەربازییەكاندا بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن بەهەڵە رۆژنامەنووسێك خرابووە نێو گرووپی بەرپرسانی ئەمەریكاوە، بۆ ئەمەش راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری بەرگری ئەمەریكا تاوانبار كرابوون.
جگە لەوەش مایك واڵتز لە ماوەی رابردوودا هەڵوێستی توندی بەرامبەر هەریەك لە وڵاتانی ئۆكڕاینا و ئێران هەبووە، هەروەها چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی ئەمەریكا هەڵوێستی توندی هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.