پێشبینی دەكرێت ئەو خۆڵبارینە سوورەی كە ئەمڕۆ ناوچەكانی سووریای گرتۆتەوە، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بگاتە هەرێمی كوردستان.
ریاز قوڕەیشی شارەزانی كەشناسی عێراقی رایگەیاند: ئەو خۆڵبارینە رەنگ سوورە توندەی ناوچەكانی حەسەكە و بادیە و دێرەزووری لە سووریا گرتۆتەوە، ئێستا داخیلی عێراق بووە و بە دروستی گەیشتۆتە سنووری پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا خۆڵبارینەكە بگاتە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە پارێزگای دهۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.