Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 12:01

ئاگری دارستانەکانی نێوان قودس و تەلئەبیب بەردەوامە

کوردستان TV
100%

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئەو ئاگرەی له‌ دارستانەکانی نێوان قودس و تەلئەبیب كه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌ سنووری قه‌ڵه‌مڕۆیی ئیسرائیل تا ئێستا لە 11 شوێندا بەردەوامە.

ئه‌مرۆ پینجشه‌ممه‌ 1-5-2025 ڕۆژنامەی (یەدیۆت ئەهرەنۆت) ئیسرائیلی لە هەواڵێکیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: 119 تیمی ئاگرکوژێنەوە و 12 فڕۆکەی تایبه‌ت به‌ ئاگرکوژێنەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی قودس بەردەوامن لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌یه‌ن كه‌ دارستانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له‌ ئیستادا ئاگرەکە لە 11 شوێنی جیاوازی دارستانه‌كه‌ بەردەوامە.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: به‌هۆی ئەو ئاگرەوە کە ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت، ئیسرائیل داوای هاوکاری نێودەوڵەتیی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و ئیتاڵیاوە هەشت فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە بگەنە ئیسرائیل.

ئافیشای کۆهن، سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوچەی ماتیح یەهودا لە لێدوانێکیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌: ئەگەری هەیە ئاگرەکە بگوازرێته‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌ بكات بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون.

سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوچەی ماتیح یەهودا ئاماژەی بەوەش کردووه‌:  نزیکەی 10 هەزار کەس له‌ هاوڵاتییانی سڤیلی ناوچه‌كه‌ گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.