Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 02:42

پاکستان داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێگری بکات لە شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ هیندستان

کوردستان TV
100%

نوێنەری پاکستان لە ئەمریکا داوا لە ترەمپ دەکات نێوانگیری بکات لە نێوان هیندستان و پاکستان بۆ ئەوەی شەڕی ئەتۆم روونەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025، ڕیزوان سەعید شێخ، نوێنەری پاکستان لە ئەمریکا داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد دەستوەردان بکات بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ هیندستان، هاوکات نیودەلهی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە پاکستانییەکان ڕاگەیاند.

ناوچەی هیمالایا، لە ناکۆکییەکی دەیان ساڵەی نێوان نیودەلهی و ئیسلام ئاباددایە، لە شارۆچکەی پەهلگام چەکدارەکانی پاکستان 26 کەسیان کوشت کە زۆربەیان گەشتیارانی هیندۆس بوون.

سەعید شێخ گوتی: ئێمە باس لە دوو وڵات دەکەین خاوەن ئەتۆمن، ئەوە زۆر ترسناکە، پێویستە رێگری لەم جەنگە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد " ئێمە ئێستا پێداگری دەکەین کە ئەمریکا و ئەوانی دیکە ڕۆڵیان هەبێت لەم دۆخەدا، هەروەها میکانیزمی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان کارابکرێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "دەبێت ناکۆکییەکە چارەسەر بکرێت. ئەگەر ئەم ململانێیە چارەسەر بکرێت، من باوەڕم وایە ئەو ناوچەیە کە ماڵی یەک لەسەر پێنجی مرۆڤایەتییە، دەتوانێت بە ئاشتی بژی" 
دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئایر فۆرس ون بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "هەزار ساڵە ئەم ململانێیەیان لە کشمیر هەیە، هەزار ساڵە کشمیر بەردەوامە، ڕەنگە زیاتریش بێت ''.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ "لە هەموو ئاستەکاندا چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن"، هەروەها "لە چەندین ئاستدا لەگەڵ حکومەتەکانی هیندستان و پاکستان لە پەیوەندیدان". بڕیارە لەم هەفتەیەدا مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوە لەگەڵ هەردوولا قسە بکات بۆ ئەوەی ئاشتی لە ناوچەکە بەرقەرار بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.