Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 21:14

وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ئێران: ئاگاداری هاوکارییەکانتانین بۆ حوسییەکان و باجی ئەوەدەدەن

کوردستان TV
100%

لە پلاتفۆرمی ئێکس پیت هێگسێت هەرەشەی شەڕی سەربازی لەگەڵ ئێران دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە هێرشیکردنە سەریان تەنها لەسەر کات و شوێن وەستاوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری بەرگری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گوتی: ئێمە دەبینین چۆن پشتگیری حووسیەکان دەکەن، ئێمە دەزانین ئێوە بە تەواوی خەریکی چین و چیدەکەن.

ئێوە بە تەواوی دەزانن هێزی سەربازی ئەمریکا چەند بەهێزە، ئێمە چەند جارێک ئاگادارمان کردنەوە، ئێوە دەبێت باجی ئەوە بدەن لە پشت ئێمەوە کار دەکەن، ئەمە تەنها لەسەر کات و شوێن ماوە، ئەوکات و شوێنەی ئێمە دیاری ئەکەین.

دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی ڕابردوو هەرەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی کردووە دژ بە ئێران لە ئەگەری رێکنەکەوتنی دیپلۆماسی.

بڕیار وایە رۆژی دووشەممە گەڕی چوارەمی کۆبونەوەی  نێوان ئێران و ئەمریکا لە رۆما بەڕێوە بچێت بەڵام بەر لە کۆبوونەوەکە وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیامی توندی ئاراستە کردن.

ئێران دەیەوێت بە زووترین کات باجەکانی ئەمریکا لەسەر خۆی لابدات وچەندین جار رەتی کردووەتەوە کە بە هیچ جۆرێک هاوکاری حووسیەکانی کردبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.