بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ کەشی هەریـم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆزۆ خۆڵ لە کەشدا.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت, بەهۆی ناسەقامگیری بەرگی هەوای ناوچەکە پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.