Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 06:46

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبای له‌ كرێكاران ده‌كات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یادی ئەو کرێکارانە دەکاتەوە کە لەسەر ئەرک گیانیان لەدەستداوە  و جەخت دەکاتەوە کە لایەنی پەیوەندیدار دەبێت چاودێری خێزانەکانیان بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبای بە بۆبۆنەی جەژنی کرێکاران بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبای لە تەواوی کرێکارانی جیهانن  کرد.

بە بۆنەی یەکی ئایار، جەژنی جيهانيى کرێکارانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان و ڕێكخراوه‌كانيان دەکەم. ڕه‌نج و كۆشش و ماندووبوونيان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریى كارا و بنەڕەتییان لە پێشخستن و گەشەسەندنى وڵاتدا، بەرز دەنرخێنم.

جەخت لەسەر پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا ڕەواکانیان له‌ هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، هه‌روه‌ها پێداگری لەسەر پێويستيى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و ڕێکخستنی پەیوەنديی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکەین لەسەر بنەمایەک کە شکۆی کرێکار بپارێزێت و دڵنياييى گوزه‌ران و ژیانيان، مسۆگه‌ر بکات.

هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌، به‌ ڕێزه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ به‌بيرده‌هێنينه‌وه‌ کە لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە و سڵاو له‌ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌ين. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ چاودێريی خێزانەکانیان بکەن و هه‌موو پشتيوانى و هاوكارييه‌كى پێويستيان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.

هیوای پشوویەکی ئارام و ئاسووده‌ بۆ هەموو کرێکاران و سەرکەوتن له‌ هه‌وڵ و خەباتیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافەکانیان ده‌خوازم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.