به‌هۆی كۆچیی دوایی دایكیان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/4/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووی دایکیان، سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه : سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه د. محه‌مه‌د شوکری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.