Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 16:06

پاکستان: زانیاریی وردمان هەیە هیندستان هێرشمان دەکاتە سەر

کوردستان TV
100%

دەزگای هەواڵگری پاکستان ئاشکرای دەکات هیندیستان نیازی هەیە هێرشی سەربازی بکاتە سەریان و دەڵێت هەر سەرکێشییەکی سەربازی کاردانەوەی توندی لێ دەکەوێتەوە.

عطا الله تارار، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان لە پلاتفۆرمی تویتەرەوە ڕایگەیاند: پاکستان زانیاریی هەواڵگری باوەڕپێکراوی هەیە کە هیندستان بەنیازە لە ماوەی 24 بۆ 36 کاتژمێر هێرشی سەربازی لە دژی ئێمە ئەنجام بدات. 

عطا الله تارار ئەو بەڵگانەی نەخستەڕوو کە بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایە بەکاریان هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر سەرگەرمییەکی سەربازی لەلایەن هیندستانەوە بە توندی وەڵامی دەدرێتەوە".

ئەو گوتانەی قوزیری راگەیاندنی پاکستان تەنها هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە چەکدارانی هیندستانەوە ٢٦ گەشتیاریان لە شارۆچکەی شاخاویی پەهالگام لە کشمیر کۆمەڵکوژ کرد، ئەو کۆمەڵکوژییەش توڕەیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

هیندستان پاکستانی تۆمەتبارکردووە کە ویستویەتی هێرشیان بکاتە سەر و ئەوانە گەشتیار نەبوون، ئەمەش ئیدیعای ئیسلام ئاباد ڕەتیدەکاتەوە و پاکستانیش پێشنیاری کردووە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە لە ڕووداوەکە ئەنجام بدات.

ئەو دوو ڕکابەرە چەکدارە ئەتۆمییە لە نزیکەی 80 ساڵ لەمەوبەرەوە لەدوای سەربەخۆیی خۆیان لە بەریتانیا سێ شەڕیان لەسەر ئەم ناوچە شاخاوییە ئەنجامداوە کە ئێستا بە ناوی هێڵی کۆنترۆڵ دابەشکراوە.

هیندستان و پاکستان هەردوو لا خۆیان بۆ جەنگ ئامادە کردووە و لە نێوەدەدا چین دەیەوێت ئەو جەنگ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.