ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا بەفەرمی بانگهێشتی عێراق كرا بۆ بەشداربوون لە كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی كە بڕیارە مانگی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ئەحمەد فەكاك بەدرانی وەزیری رۆشنبیری عێراق لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ سووریا، ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی نامەی بانگهێشتنامەی پێشكەش بە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی كە بڕیارە لە رۆژی 17ی مانگی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ماوەی چەند رۆژێكە بەفەرمانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیرەكانی عێراق گەشت بە وڵاتان دەكەن و نامەی بەشداریكردن بۆ كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆكی وڵاتان دەدەن.
چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا تاوتوێی هەموو ئەو ئاستەنگانە بكرێت كە ئێستا رووبەڕووی وڵاتانی عەرەبی دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.