Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 21:14

هه‌ولێر .. سێیەمین فێستیڤاڵی وەرزشی ئافرەتان دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 2025.4.26، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەختیار فەریق، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وەرزش و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی وەرزشی و وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی سەلاحەددین، لە هەولێری پایتەخت، سێیەمین فیستیڤاڵی تایبەت بە وەرزشی ئافرەتان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەکان و وەرزشوانانی بە شداربووی فیستیڤاڵەکە خواست.

جێی باسه‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ وه‌رزشییه‌ ، لەلایەن لێژنەی یەکسانی لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و لێژنەی ئۆڵۆمپی لقی هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و  بەبەشداری چەندین یانەی وەرزشی ئافرەتانی کوردستانی و عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.