حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لە رێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك كێشەی كارەبای هەردوو ناوچەی پیرزین و شاوێس لە سنووری شاری هەولێر چارەسەر بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا سهر به بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کارەبای هەولێر، بە هاوکاريی پارێزگهی هەولێر، پرۆژەی چارەسەرکردنی بارزۆریی كارهباى (پیرزین و شاوێس)يان راگەیاند.
پڕۆژەكە بە گوژمهى سهت ملیۆن دینار جێبهجێ دەكرێت.
بە جێبەجێکردنی پڕۆژەكە، هاووڵاتیيانی سنوورەکە سوودێکی زۆر دەبینن، چونكه پێشتر گرفتیان هەبوو و وەك پێویست سوودیان لە كاتەكانی کارەبا وەرنەدەگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.