ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران نیازی رێككه‌وتنی ئاشتیانه‌ی دوور له تووندوتیژی هه‌یه ده‌بێت رازی بێت به‌وه‌ی كه واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بێنێت ئه‌وه پێشمه‌رجی ئێمه‌یه .
ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 24ی نیسانی 2025 ماركۆ رۆبیۆ له نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئیران له‌باره‌ی رێككه‌وتن دووپاتی كرده‌وه: ئێران ده‌بێت به داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رازی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چه‌ك دابنێت و ده‌ستبه‌رداری چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌گه‌ر ئیران لۆجیكیانه بیر نه‌كاته‌وه ،ئه‌وا رێككه‌وتن روونادات و بژارده‌ی تر بۆ ئێمه دروست ده‌بیت كه خوازیاری ئه‌وه نین. چونكه دەمانەوێت بگەینە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەم بابەتە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببەین.
له ئێستادا ئێران له‌ڕێگه‌ی شاندی باڵای خۆیه‌وه له دوو گه‌ڕی دانوستاندا ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ده‌ستبه‌رداری دروستكردنی وزه‌ی ئه‌تۆمی بێت ،به‌تایبه‌تی له به‌كارهێنانی كاری مه‌ده‌نی ناوخۆییدا، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نیازی نییه كار بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.