سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 700 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 320 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 146 هەزار دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 320 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 = 800،0000
مسقاڵێک زێڕی عيیارە 22= 733،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 =700،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 = 600،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.