ئەمرۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
رۆژی نزای نیشتیمانی ، ئەمە یەکەمین رووداوی مێژوویی لەم شێوەیە کە تیایدا رێبەر و سەرکردە و پشتیوانانی ئازادی ئایین و بیروباوەرە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهان بەشداری تێدا دەکەن، کە ئامانج لێی رەخساندنی کەشێکی روحیانی پڕ لە نزا و پاڕانەوەیە بۆ خوای گەورە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لێبوردەیی و ئازادی ئایینی، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا).
سەرۆک بارزانی هەمووکات سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردوە جەختی لە بەشداریان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردۆتەوە.
ئەم دەست پێشخەریەی سەرۆک بارزانی لە رۆژی نزای نیشتیمانی دووپاتکردنەوەی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی هەموو پێکهاتەکانە لە هەرێمی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.