Erbil 20°C سێشەممە 22 نیسان 03:29

لە سیدەکان مار بەشوانێکی وەدا ته‌ندروستیی ناجێگیره‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2025 لە  گوندی نێکەوەی سنووری دەشتی هێرت سەر بەقەزای سیدەکان لاوێك بەناوی (مەتین ئەنوەر ڕەسوڵ) کە پیشەی شوانکارییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ی خۆیدا لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانی مار پێیوەدا.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، دوای رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن دانیشتووانی سنووره‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سیده‌كان.

لای خۆیه‌وه‌ بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان رایگه‌یاندووه‌: مار لاقی ئەو گەنجەی گەزیوە و به‌و هۆیەوە ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرەو دوای پێدانی چارە سەری سەرەتای لە سیدەکان له‌ ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران كراوه‌ و له‌ژێر چاودێرییه‌ ‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.