Erbil 15°C دووشەممە 21 نیسان 06:51

گەڕی سێیەم و چوارەمی گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شوێنی ئەنجامدانی گەڕی سێیەم و چوارەمی گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران دیاری كرا.

رۆژنامەی (گاردیان) بڵاوی كردەوە: كۆبوونەوەی گەڕی سێیەمی نێوان ئەمەریكا و ئێران ئەم هەفتەیە لە جنێفی پایتەخی سویسڕا دەبێت، كۆبوونەوەی چوارەمیش هەفتەی دواتر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات لە عومان بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، كۆبوونەوەی یەكەم لە عومان و دووەم لە رۆما لەنێوان بەرپرسانی ئەمەریكا و ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ئەنجامی باشی لێ كەوتۆتەوە.

ستیف ویتكۆف نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جەختی كردۆتەوە كە دەبێت لەماوەی 60 رۆژدا رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی بكرێت.

لە گەڕی دووەمی كۆبوونەكان كە دوێنێ شەممە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، ستیف ویتكۆف سەرۆكایەتی شاندی ئەمەریكای دەكرد و عەباس عێراقچیش سەرۆكایەتی شاندی ئێرانی دەكرد.

سەرۆكی هەردوو شاندەكە بە دڵخۆشی كۆبوونەكانیان جێهێشت و جەختیان كردەوە كە لێكتێگەیشتنی باشیان لەبارەی زۆربەی بابەتەكان لەنێواندا هەبووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.