Erbil 20°C ھەینی 18 نیسان 19:31

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر رێگای زینی وەرتێ ئەستەم و زەحمەت بووە

کوردستان TV
100%

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر، رێگای زینی وەرتێ ئەستەم و زەحمەت بووە و داوا لە شوفێران دەكرێت لەم رێگایە پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئەمشەو سێشەممە بڵاوی كردەوە "ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کەوا رێگای زینی وەرتێ ئەستەم و زەحمەتە بەهۆکاری بارینی بەفر و بوون بە شەختە".

بڵاویشی كردەوە "داوا لە سەرجەم شوفێران بەتایبەتیش شوفێرانی بارهەڵگر دەكەین پابەندی رێنماییەکان هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک".

لە دوێنێ دووشەممەوە شەپۆڵێكی سەرما و سۆڵە و بەفربارین بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە لە زۆرێك لە ناوچە شاخاوییەكان بەفرێكی زۆر باریوە و بەو هۆیەوە رێگاكانی هاتوچۆی دەرەوە سەخت و دژوار بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.