Erbil 15°C چوارشەممە 16 نیسان 17:23

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) بە سەرۆکایەتی جۆن سلینگەر ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و بەرپرسی گرووپەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندەکە ئاماژەیان بە کار و چالاکییەکانی گرووپەکە کرد کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمانی بەریتانیا پيکهاتووە و ئامانجیان پشتیوانیکردنکی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئەندامانی گرووپەکە و حکوومەت و پەرلەمانی بەریتانیای کرد و دەستخۆشی لێ کردن بۆ پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان و کارکردنیان لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.