بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی کۆگای ئاو، بۆماوەی 15 کاتژمێر ئاو لە سەنتەری دهۆک و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری نابێت.
ئەمرۆ یەکشەممە 13ی نیسانی 2025،بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دهۆک بڵاوى کردەوە، بەهۆى نۆژەنکردنەوەى ساڵانەى پڕۆژەى سەرەکى ئاوى دهۆک کە خۆى دەبینێتەوە لە نوژەنکردنەوەى چەند بەشێکى پڕۆژەکە و فلتەرکردن و پاککردنەوەى کۆگاى سەرەکى ئاو، دانیشتوانى دهۆک و بەشێکى قەزا و ناحیەکانى بۆماوەی 15 کاتژمێر بێ ئاو دەبن.
داواش دەکات، لەئێستاوە ئاو پاشەکەوت بکەن و دەستى پێوە بگرن بۆ ئەوەى ئەو ماوەیەى ئاویان پێنادرێت، توشى گرفتى بێئاوى نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.