له تازه‌ترین ڕاپۆرتیدا نەتەوە یەكگرتوەكان رایگه‌یاندووه، تا ئێستا لە كۆی حەوت ملیۆن ئاوارەی سووریا له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆیی و جیهاندا، ملیۆنێك و 400 هەزار هاووڵاتیی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەكەی خۆیان.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ی نیسانی 2025 كۆمسیاری باڵای پەنەبارانی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان له ئامارێكدا كه له چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدابڵاویكردووهتهوه رایگه‌یاندووه: بەپێی خەمڵاندنەكانیان، لە هەشتـی كانوونی دووەمی 2024 و لە دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئەسەدەوە، 400 هەزار هاووڵاتیی سووری لە وڵاتانی دراوسێی وه‌كو عێراق و توركیا گەڕاونەتەوە وڵاتەكەی خۆیان .
ئاماژە بەوەش كراوە، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارەی ناوخۆیی سووریا، گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان كه پیش‌تر به‌هۆی جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌وه شاره‌كانیان جێهێشتبوو.
ڕاپۆرته‌كه‌دا نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی داوە ورایگه‌یاندووه : نزیكەی 16.7 ملیۆن كەس لە ناوخۆی سووریا كە دەكاتە 90٪ـی دانیشتووان، پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە ، ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كرێن ڕه‌نگه كۆچی پێچه‌وانه دروست ببێته‌وه .
پێشتر نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند بوو، ئۆپراسیۆنی سه‌رپه‌رشتی كردنی گەڕاندنەوەی ملیۆنێك و 500 هەزار پەنابەر له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی لە ماوەی ساڵی 2025دا دەست پێكردووە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە پرۆسەكە بەخاوی بەڕێوە چووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.