Erbil 19°C سێشەممە 01 نیسان 22:18

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا 10 هه‌زار كارمه‌ند له‌ پیشه‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، 10 هەزار هەلی کار لەناودەبەن وەک بەشێک لە پلانێکی گەورەی داڕشتنەوەی کار و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ، وەزارەتی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌ مرۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌ ،هێزی توانا مرۆییه‌كانی له‌ كاردا  لە 82 هەزار كارمه‌نده‌وه‌ بۆ 62 هەزار كارمه‌ند کەمدەکاتەوە .

 وەزارەتەکە بەرپرسیاریه‌تی خۆشی پیشانداوه دوای ئه‌و بڕیاره‌‌ لە چاودێریکردنی نەخۆشییە درمیەکان و پشکنینی خۆراک و نەخۆشخانەکان و سەرپەرشتیکردنی بەرنامەکانی بیمەی تەندروستی بۆ نزیکەی نیوەی دانیشتوانی وڵات.

ئاژانسی ( ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ ، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و 10 هه‌زار كارمه‌نده‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ ، دەرکردنی ڕاسته‌وخۆ ، خانەنشینی پێشوەختە ، دەستلەکارکێشانەوەی خۆبەخشانە بەهۆی پێشنیارە داراییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ.

ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوورداركردنه‌ داراییانه‌یه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ بۆ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌تیه‌ به‌ر له‌پێناو زیاد كردنی داهاتی نیشتیمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا .

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.