سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی گرینگی لە بەرژەوەندیی كەمئەندامان دەركرد ئەویش پەیوەندی بە لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگرییەوە هەیە.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە: لەسەر پێشنیاری ئێمە و بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی -عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 148 لە رێكەوتی 12/3/2025 بریاردرا بە لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوی بڕی پارەی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سوودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە .
نووسراوەكە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كراوە و تێیدا فەرمان بە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە بڕیارەكە جێبەجێ بكەن، هەروەها فەرمان بە وەزارەتی دارایی و ئابووریش كراوە هەموو ئاسانكارییەك بكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
وێنە: دەقی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.