Erbil 9°C شەممە 22 ئازار 00:23

چەكدارێكی داعش خۆی بە هێزەكانی سوپای عێراق تەقاندەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە هێزەكانی سوپای عێراق لە نزیك شارۆچكەی خورماتوو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆسەیەكیان بۆ چەند چەكدارێكی داعش دانایەوە و دوای رووبەڕووبوونەوە، یەكێك لە چەكدارە داعشەكان خۆی تەقاندووەتەوە.

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاوی كردەوە: دوای كۆكردنەوەی زانیاری كە چوار چەكداری داعش نزیك بوونەتەوە لە گوندێكی شارەدێی سلێمان بەگ، هێزەكانمان لە فیرقەی دووی لیوای 88ی سوپای عێراق بۆسەیەكیان بۆ چەكدارەكان دانایەوە.

راشیگەیاند: لە كاتی بۆسەكەدا چوار چەكدارەكەی داعش رووبەڕووی هێزكانی سوپا بوونەوە، لە كاتی رووبەڕووبوونەوەكە یەكێك لە چەكدارەكان لە رێگەی پشتێنەی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی بە هێزەكانی سوپای عێراق تەقاندەوە.

هەروەها رایگەیاند: لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەكان دوو لە چەكدارەكان كوژران و دوو چەكدارەكەی دیكەش بریندار بوونە.

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان هیچ زانیارییەكی لەبارەی كەوتنەوەی قوربانی لە ریزی هێزەكانی سوپای عێراق بڵاو نەكردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.