Erbil 17°C چوارشەممە 19 ئازار 21:22

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد

100%

ڕۆژی چوارشەممە 19ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی  ئیتالیا لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا کە بەڕێز توماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادە بوو،
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و حکوومەتی تازەی سووریا خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یارمەتیدان بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ لە تورکیا بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پاییزی داهاتوو تاوتوێ کرا.

مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.