Erbil 16°C چوارشەممە 19 ئازار 22:54

كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ده‌بارێت

100%

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 19- 03- 2025 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینی کەشوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی،  ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە هەیە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی 35 کم لە کاتژمێرێکدا سەبارەت بە باران بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان باران بارین هەیە لە کاتی جیا جیا, وە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری پروشکە باران هەیە و له‌ سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .

خێراى با /مامناوەند و چاڵاک ( 25 – 35 )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با /ئاراستە گۆڕاو دەبێت .

پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .

مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.

 

هه‌روه‌ها به‌یانی پێنج شەممە، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچر پچر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان ,وەلە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت .

خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (3-5) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین / 8 – 9 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی

دهۆک : 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان :26 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.