ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی بە دواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ح، أ، ع) و (ج، ح، خ) دەستگیر کرد.
راشیگەیاند: یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.
هەروەها رایگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەكەدا دەستمان گرت بەسەر بڕی 3 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (مەریجوانە)، کە بەشێوەی شاراوە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیان حاشاریان دابوو تاکو دەربازی ناو شاری هەولێری بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.