Erbil 24°C سێشەممە 18 ئازار 18:20

ئیسڕائیل ئاگربەستی شکاند و حەماس دەڵێت دیلەکان دەکوژم

100%

دوای ئەوەی ئاگربەست راگەیەندرابوو، ئەمڕۆ 18ی ئاداری 2025 ئیسڕائیل ئاگربەستی شکاند و هێرشی کردە سەر غەززە.

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە دەڵێت تا ئێستا 220 کەس مردوون زۆربەشیان ژن و منداڵن.

حەماس ڕایگەیاند: ئسڕائیل ئاگرنەستی شکاند و دەبێت دیلەکانی باجی ئەوە بدەن، ئەگەر بە زووترین کات هێرشەکان ڕانەگرن ئەوە تەواوی دیلەکان دەکوژن.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل دەڵیت ئێمە تەنها سەرکردەوە بازگەکانی حەماسمان کردۆتە ئامانج.

دوای شکاندنی ئاگربەستەکە زۆرێک لە میدیاکان ئاراستەی مایکیان بۆ سەرۆکی ئەمریکا بوو چونکە ئەو رۆڵی سەرەکی هەبوو لە رێکەوتنی ئاگربەست، بەڵام کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی راگەیاند، ئیسرائیلییەکان لەبارەی هێرشەکانی ئەمشەویان بۆ سەر کەرتی غەززە راوێژیان بە ئیدارەی ترەمپ و کۆشکی سپی کردووە.

بەرپرسێکی ئیسرائیل کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکەن بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، تاوەکو پێویست باکات هێرش دەکەن، هەروەها گووتیشی هێرشەکان چڕتر دەکەنەوە و هێزی سەربازی زیاتر بەکار دێنن تا دیلەکانیان ئازاد نەکرێت لە هێرش ڕاناوەستن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.