Erbil 13°C سێشەممە 18 ئازار 05:06

بەخشینی مانگانەی سەرۆك وەزیران دەدرێتە 3 هەزار و 575 ئێزیدی ڕزگاربووی دەستی داعش

کوردستان TV
100%

بەخشینی دارایی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

بۆ ماوەی 7 مانگە، 2 هەزار و 128 ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاوكارییەكە وەردەگرن و پرۆسەی ناوتۆماركردنیش تاكو 3 هەزار و 575 ڕزگاربوو بەردەوام دەبێ.

بەخشینی سەرۆك وەزیران بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێ دەگات.

لەو چوارچێوەیەدا لە 5 شوێنی سنووری دهۆك و زاخۆ، بەشێوەی ڕێكخراو و مانگانە بەخشینەكان دابەش دەكرێن و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێ.

لە مانگی تەممووزی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی پاڵپشتیی داراییی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا پرۆژەكە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە.

ئەم هاوكارییە بەردەوامەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سۆنگەی هەستكردنە بەو ئازار و زیانانەی لە هێرشی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بەر كوردانی ئێزدی كەوتووە و بەوهۆیەوە قوربانیی زۆریان داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.