دوای ئه‌وه‌ی كۆمەڵێک بەردبووی کۆنتر لە باوباپیرانی سەرەتایی مرۆڤ له جۆرجیا دۆزرایه‌وه له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت، ئه‌مه دووه‌م دۆزینه‌وه‌یه كه دۆزراوه‌ته‌وه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئەورووپا و ئاسیا.
ئاژانسی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) له زاری تیمی شوێنه‌وارناسانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه ، كۆمه‌ڵه به‌ردبووه‌كه كه به‌شێك له رووخساری مرۆڤی كۆن پیشان ده‌ده‌ن تەمەنیان بە یەک ملیۆن و 800 هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت .
ریک پۆتس، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سەرچاوە مرۆییەکانی سمیسۆنیانی رایگه‌یاندووه، بەردبووی ئیسپانی یەکەم بەڵگەیە کە بە ڕوونی دەریدەخات باوباپیرانی مرۆڤ گەشتیان بۆ ئەورووپا كردووه لەو سه‌رده‌مه‌دا .
بەڕێوەبەری پرۆگرامی سەرچاوە مرۆییەکانی سمیسۆنیانی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،هێشتا بەڵگە نییە کە زووترین هاتنی خەڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ ماوەیەکی زۆر لەو ڕێگه‌یه به‌رده‌وام بووه یاخود نا ، به‌ڵام ریك پۆتس کە هیچ ڕۆڵێکی لە توێژینەوەکەدا نەبووە به‌ڵام به پێشبینی و شاره‌زایی خۆی رایگه‌یاندووه ، ڕەنگە له ئه‌نجامی ڕۆیشتن گه‌یشتبن به شوێنێکی نوێ و له‌وێ وه‌ستا بن دواتر مردبن به‌هۆی برسییه‌تی یان دۆخی كه‌شوهه‌وا له‌و سه‌رده‌مه‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.