ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-3-2025 له كۆشكی ئیلیزێ له فه‌ره‌نسا ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازی كرد له مارك كارنی سه‌رۆكوه‌زیرانی تازه‌ی كه‌نه‌دا و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی كه‌نه‌دا دووپاتكرده‌وه .
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (ئه‌سۆشیه‌تید پرێس ) ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه ، بۆ مه‌به‌ستی دورستكردنی گرووپی فشار به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا مارك كارنی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا .
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی مارك كارنی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر به فشاره‌كانی ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند جارێكه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له داهاتوودا كه‌نه‌دا ده‌بیته به‌شێك له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌ش ناره‌زایه‌تی ناوخۆیی گه‌لی كه‌نه‌دای لیكه‌وتووه‌ته‌وه .
له دوای كۆبوونه‌كه‌ی نێوانیان به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆشكی ئیلیزێ هه‌ردوولا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی دۆخی كه‌نه‌دا و جیهان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه كه‌نه‌دا مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی كه پارێزگاری له سه‌روه‌ری خاكی خۆی بكات و فه‌ره‌نسا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیگری له مانه‌وه‌ی كه‌نه‌دا ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.